٨ی مارسی ساڵی پار، دامەزراوەی میدیایی و توێژینەوەی چار بە بڵاوکردنەوەی بەیانییەک دەسبەکاربوونی خۆی راگەیاند. ده‌سبه‌كاربوونی چار تێكه‌ڵ و هاوكاتبوو له گه‌ڵ ده‌ورانێكی تازه له مێژووی خۆراگری و وه‌ستانه‌وه، به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئێسلامی له كوردستان و ئێران، كه به شۆرشی ژیناو دروشمی ژن ژیان ئازادی ناودێر كرا. هه‌ر بۆیه‌ش دامه‌زراوه‌كه هاوڕێگا له گه‌ڵ ئه‌و شۆرشه‌دا هات و لایه‌نه جۆراوجۆر‌و كاریگه‌رییه‌كانی دایه به‌ر باس و دیالۆگ و نووسین. چار لە ساڵێکدا ۷۸ بەرهەمی بڵاوکردوەتەوە کە بریتین لە توێژینه‌وه و خوێندنه‌وه، وتار‌و راپۆڕت، وه‌رگێڕان، به‌رهه‌مهێنانی دێکۆمنتاری تایبه‌ت، بەرنامەی وتووێژ‌و دیالۆگ به شێوه‌ی ڤیدیۆ، بە چوار زمانی کوردی، ئینگلیزی، عەرەبی و فارسی، كه به‌شێكی زۆری ئه‌م كارانه تایبه‌ته له سه‌ر لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی شۆرشی ژینا یان ره‌نگدانه‌وه‌ی شۆرشه‌كه‌ی پێوه دیاره. دیارە ساخکردنەوەی ئەو بەرهەمانە چ بە کات وپه‌یوه‌ندی چ لە باری مادییەشەوە لە ئەستۆی تیمێکی بچووکی چەند کەسی چار بووە.
لەو ساڵەدا هەوڵمانداوەو ئەوەی لە تواناماندا بووە خستومانەتە گەڕ. بێگومان وەک هەر دامه‌زراوه‌و ناوەندێک کارەکانمان لە رەخنەو کەموکۆڕی بەری نەبووەو نابێ. هەوڵیشمان ئەوە بووە لە رەخنەکان بۆ بەرەوپێشبردنی کارەکانمان کەڵک وەرگرین و هه‌میشه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی پێمان كرابێ بۆ وه‌رگرتنی پێشنیار‌و سه‌رنج وتێبینی له گه‌ڵ كه‌سانی پسپۆر‌و شاره‌زا په‌یوه‌ندیمان گرتووه‌و سودمان له قسه‌كانیان بینیوو‌ه. ئه‌وه‌ش روونه، لە دەرەوی وڵاتی خۆت بی و دەستیشت لەهەر چەشنە یارمەتییەک لە کۆمەڵگاکەی خۆتەوە کۆتا بێ، کاری خۆبەخش و رێکخراوەیی ئاسان نییە. له‌و دەرەوی وڵاتەکە ژیانی شەخسی و هەوڵدان بۆ بژێوی ژیانی رۆژانه هەموو دەرفەت و کاتێکت لێ دەستێنێ به‌ڵام سەرەڕای ئەوەش لامانوایە بە هەندێ لەخۆبردوویی و خۆشبوون لە هەندێ شتی لاوەکی و شه‌خسی، بڕوابوون به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵك و رزگاری نیشتمانه‌كه‌ت، دەکرێ کاری جیدی و بەکۆمەڵیش بکه‌ی. ئەزموونی یەک ساڵەی چار سەلمێنەری ئەو راستییه‌یه.
له ساڵیادی چاردا، سوپاس و ده‌ستخۆشی له‌و قه‌ڵه‌مانه ده‌كه‌ین، كه به نووسینه‌كانیان ناوه‌رۆكی كاره‌كانیان ده‌وڵه‌مه‌ند كرد. له‌و ئه‌كادیمست و تێكۆشه‌رانه‌ی كه به‌شداریان له به‌رنامه‌كاندا بوو به گه‌یاندنی زانیاری زۆرتر به كۆمه‌ڵگا. له‌و دۆستانه‌ی كه بێ چاوه‌روانی (ئه‌گه‌ر ره‌مزیش بووبێ) یارمه‌تی ماڵیان داین. له‌و هه‌موو هاورێ و خوێنه‌رانه‌ی كه شێلگیرانه له پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیال میدیا یان به رێگای تایبه‌تی خۆیان له بڵاوكردنه‌وه‌و ناساندنی كاره‌كانی چار ماندوونه‌ناسانه كاریان كرد‌و تێكۆشان.
له ساڵیادی چاردا، وێڕای پیرۆزبایی هەشتی مارس رۆژی جیهانی ژن، له ژنان و كچانی ئازای كوردستان، رایدەگەیەنین دامەزراوەی چار بۆ خزمه‌تی كوردستان و یەکسانی و ئازادی بەردەوامە.
دەستەی بەڕێوەبەری چار