كه‌شوهه‌وای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، له هه‌مووان زیاتر ده‌نگده‌رانی كوردی له باكووری كوردستان خستۆته جوڵه و خرۆش. ره‌نگه هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه كه به شكستی ئۆ‌ردۆگان و دوای هه‌ڵبژاردن، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و چالاكوانانی كورد ئازاد ده‌كرێن، قه‌یوم له‌سه‌ر شارهوانیهكانیان هه‌ڵده‌گیرێت و له‌وانه‌شه زه‌مینه‌ی هه‌ندێك گۆڕانكاری دیكه بێته ئاراوه.
ته‌نیا چه‌ند رۆژێك ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری و په‌رله‌مانی له توركیادا كه بڕیاره له 14 مه‌ی 2023 ئه‌نجام بدرێت. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له كاتێكدا ئه‌نجام ده‌درێت كه دوو لایه‌ن (هاوپه‌یمانی كۆمار و میلله‌ت) له ركابه‌ریه‌كی نائاسایی و توندان بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی و سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنی سهركۆمارییدا.
ئه‌م پێشبڕكێیه توند و نائاساییه، پێگه و بایه‌خی ده‌نگی كوردی كردۆته یه‌كلاكه‌ره‌وه له ئه‌نجامه‌كاندا. هه‌ردوولایه‌نی ركابه‌ر رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان له یه‌كتر نزیكه، پشتگیریكردنی كورد له كاندیدی هاوپه‌یمانی میلله‌ت (كه‌مال كلیچدارئۆغڵو) ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی ئه‌م كاندیده‌ی زیاتر كردووه.
له گه‌ڵ دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له دوای ساڵی 2012 دا، پێگه و بایه‌خی ده‌نگی كورد له هه‌ڵبژاردنه یه‌ك به‌دوای یه‌كه‌كانی توركیا له هه‌ڵكشاندایه. له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتردا زۆرینه‌ی ره‌های ده‌نگده‌ری كورد ده‌نگی بۆ پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئه‌كه‌په) داوه. سێ پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی هه‌بووه، تا وه‌كو به‌شێكی گرنگی ده‌نگده‌ری كورد په‌نای بۆ ده‌نگدان به ئاكه‌په بردووه.
له ئێستادا ئه‌و هیوایه‌ی كه ئاكه‌په به ده‌نگده‌ری كوردی دابوو، بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی و دیموكراسی له ئارادا نه‌ماوه. هه‌موو ئه‌و پارامه‌ترانه‌ی كه ئاكه‌په ده‌نگی كوردی پێ به‌ده‌ست ده‌هێنا له بارچوون، ئه‌مه‌شیان بۆ خودی ئه‌م پارته و سه‌رۆكه‌كه‌ی له شكست زیاتر شتێكی دیكه نیه. هه‌ر بۆیه‌ش زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ری كورد پشت له ئاكه‌په و سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌كات له هه‌ڵبژاردنی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوودا.
یه‌كه‌م: به‌هۆی سیاسه‌تی خزمه‌تگوزاری حكومه‌تی ئاكپارتی بوو، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی پێشووتر باشتر بووه.
دووهه‌م: به‌هۆی سیاسه‌تی میانه‌ڕه‌وانه‌ی ئاكه‌په بووه به‌رامبه‌ر توێژی موحافه‌زه‌كار و دینداری كورد.
سێهه‌م: وابه‌سته بووه به بانگه‌شه‌كانی ئاكه‌په به تایبه‌تی له ساڵانی 2012 – 2015 له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ری سیاسیانه‌ی كێشه‌ی كورد.
له ئێستادا ئه‌و هیوایه‌ی كه ئاكه‌په به ده‌نگده‌ری كوردی دابوو، بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی و دیموكراسی له ئارادا نه‌ماوه. هه‌موو ئه‌و پارامه‌ترانه‌ی كه ئاكه‌په ده‌نگی كوردی پێ به‌ده‌ست ده‌هێنا له بارچوون، ئه‌مه‌شیان بۆ خودی ئه‌م پارته و سه‌رۆكه‌كه‌ی له شكست زیاتر شتێكی دیكه نیه. هه‌ر بۆیه‌ش زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ری كورد پشت له ئاكه‌په و سه‌رۆكه‌كه‌ی ده‌كات له هه‌ڵبژاردنی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوودا.
به‌هه‌مان شێوه‌ی ئاكه‌په سێ پارامه‌تر هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ری كورد له ساڵانی رابردوو ده‌نگ به هه‌ده‌په بدات.
یه‌كه‌م: هه‌ده‌په له‌ناو كورد ده‌نگده‌رێكی زۆری هه‌یه، ئه‌گه‌ر ده‌رهه‌ق به سیاسه‌ته‌كانی ئه‌م پارته گله‌یی و ره‌خنه‌شی هه‌بێت، ئه‌وه له‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان ره‌خنه و گله‌ییه‌كانی له‌بیر كردووه. ده‌نگده‌ری كورد پشتگیری كردن له هه‌ده‌پ به مه‌سه‌له‌ی پاراستنی "كه‌رامه‌ت" له قه‌ڵه‌م ده‌دات.
دووهه‌م: مه‌سه‌له‌ی كوردبوونه. هه‌رچه‌ند ئه‌م پارته وه‌كو پارتێكی توركی خۆی ده‌ناسێنێت، به‌ڵام زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ری كورد ئه‌م پارته به هه‌ڵگری ناسنامه‌ی ئه‌تنیكی و نوێنه‌ری كورد له په‌رله‌مان ده‌ناسێنن.
سێهه‌م: پابه‌ندبوونی ئه‌م پارته‌یه به سیاسه‌تی دیموكراتی و یاسایی. هه‌ده‌په سازشی كۆمه‌ڵایه‌تی و چاره‌سه‌ری پرسه‌كان دوور له زمانی توندوتیژی به بنه‌ما ده‌گرێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌نگده‌ری كورد پێیوایه هه‌بوونی هه‌ده‌په له‌ناو په‌رله‌مان به نرخه و ده‌بێت پشتگیری ئه‌م پارته بكرێت تا سه‌نگی له په‌رله‌مان زیاتر بێت. به پێچه‌وانه‌ی ئاكپارتی، هه‌رسێ پارامه‌تری سه‌ره‌وه به‌رده‌وامن كه به ئه‌رێنی بۆ هه‌ده‌په ده‌شكێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا دوو ئاسته‌نگ و چه‌ند هۆكارێك رووبه‌ڕووی هه‌ده‌په ده‌بێته‌وه، بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه و پاڵپشتی وه‌رگرتن له ده‌نگده‌ری كورد. هه‌ده‌په كه له‌ژێر ناوی (پارتی چه‌پی سه‌وز) به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌كات له‌سه‌ر بنه‌مای فره ره‌نگی و فره ده‌نگی دامه‌زراوه. به‌شێكی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له رووی ئایدیۆلۆژییه‌وه به پارته‌كه‌وه گرێدراوه، به‌ڵام به‌شه‌كه‌ی دیكه له‌سه‌ر بنه‌مای هاوسه‌نگی سیاسی و دونیابینی ده‌نگ بۆ هه‌ده‌په ده‌دات. به‌تایبه‌تی ره‌نگه به‌شێك له‌و كوردانه‌ی له شاره‌كانی رۆژئاوای توركیا ده‌ژین و په‌یوه‌ستبوونی فكریان به هه‌ده‌پ لاوازه، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌ره‌و جه‌هه‌په بڕۆن، ئه‌م ئه‌گه‌ره له شاره گه‌وره‌كانی رۆژئاوای توركیا بۆ ژماره‌ی ده‌نگده‌ر و كوررسی هه‌ده‌پ ریسكێكی گه‌وره‌یه، هۆكاری ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و گوتاره نه‌رمه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كه‌مال كلیچدارئۆغڵو كاندیدی هاوپه‌یمانی میلله‌ت بۆ سه‌ركۆماری توركیا په‌یڕه‌وی ده‌كات. ئه‌مه ئاسته‌نگی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كیه له به‌رده‌م هه‌ده‌په‌دا.
ئاسته‌نگی دووه‌م، دابه‌زاندنی رێژه‌ی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن له 10٪ بۆ 7٪. كه ساردكردنه‌وه‌ی ده‌نگده‌رانی هه‌ده‌پی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. ره‌نگه به‌شێك له ده‌نگده‌ری هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووی هه‌ده‌په له به‌ر دابه‌زاندنی رێژه‌ی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن، چوونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان به گرنگ و چاره‌نووسساز نه‌بینن.
جگه له‌م دوو ئاسته‌نگه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌بێت ئاماژه به‌م چه‌ند هۆكاره‌ش بكه‌ین كه ره‌نگه ببنه هۆكاری كورتهێنانی ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌په. ئه‌مڕۆ به‌سه‌دان سه‌ركرده‌ی به ئه‌زموونی هه‌ده‌په له زینداندایه، به تایبه‌تی كاریزمایه‌كی وه‌ك سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی ئه‌م پارته كه ناتوانن راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌نگده‌ر دروست بكه‌ن. له هه‌مان كاتدا، به‌شداریكردنی (پارتی كرێكارانی توركیا) كه پارتێكی هاوپه‌یمانی هه‌ده‌په‌یه له هه‌ڵبژاردنه‌كان به لۆگۆ و ناوی خۆی، به‌شێك له ده‌نگه‌كانی هه‌ده‌پ به فیڕۆ ده‌دات. هۆكاری سێیه‌میش لاوازی پڕۆفایلی به‌شێك له كاندیدانی هه‌ده‌په‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان.
له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاسته‌نگ و هۆكارانه، پارامهترێكی دیكه هه‌یه كه به ئه‌رێنی بۆ هاداپ ده‌شكێته‌وه. به گوێره‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا له هه‌ڵبژاردنی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوودا، شه‌ش ملیۆن ده‌نگده‌ری گه‌نج بۆ یه‌كه‌م جار به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌ن. به گوێره‌ی پێشبینیه‌كان له‌م ژماره‌یه‌دا رێژه‌ی 25٪ كه ده‌كاته ملیۆنێك و 250 هه‌زار گه‌نجی كوردن، زۆربه‌یان لایه‌نگر و ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ن.
هه‌ده‌په چاوی له 100 كورسی په‌رله‌مانه!
له سێ هه‌ڵبژاردنی پێشتردا، ئه‌م پارته توانی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن كه رێژه‌كه‌ی 10٪ بوو تێپه‌رێنێت و ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ر بنێرێته په‌رله‌مانی توركیا. له هه‌ڵبژاردنی 7 حوزه‌یرانی 2015 دا كه بۆ یه‌كه‌م جار هه‌ده‌په له مێژووی خه‌باتی په‌رله‌مانی كورد له توركیادا به‌ناوی خۆی به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكات، توانی 6 ملیۆن و 58 هه‌زار و 489 ده‌نگ به ده‌سبێنێ. رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی كورد له‌سه‌ر ئاستی گشتی توركیادا گه‌یشته 13.12٪ و 83 نوێنه‌ریشی نارده په‌رله‌مان. له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له هه‌مان ساڵدا، رێژه‌ی ده‌نگه‌كانی بۆ 5 ملیۆن و 144 هه‌زار ده‌نگ دابه‌زی و 59 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێنا.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 24 حوزه‌یرانی 2018 شدا سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگیه‌كان هه‌ده‌په 5 ملیۆن و 867 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و به رێژه‌ی 11.70٪ توانی 67 نوێنه‌ر بنێرێته په‌رله‌مان.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان هه‌ده‌په چاوی لێیه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو 100 نوێنه‌ر ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات و رێژه‌ی ده‌نگه‌كانیشی نزیكه‌ی 13٪ بێت. به‌ڵام كاتێك سه‌یری ئاسته‌نگ و هۆكاره‌كان ده‌كه‌ین و ساردی وسڕی ده‌نگده‌ری كورد له رۆژئاوای توركیا ده‌بینین، پێمانوایه هه‌ده‌په له رۆژئاوای توركیا بڕێكی ده‌نگ له ده‌ست ده‌دات به‌ڵام له به‌رامبه‌ریشدا له شاره‌كانی باكووری كوردستان ده‌نگ و كورسی زیاتر به‌ده‌ست دێنێت!
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا ده‌توانیین بڵێین هه‌ده‌په له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌بێته سێیه‌مین گه‌وره پارتی سیاسی له په‌رله‌مانی توركیا. به‌م شێوه‌یه چۆن له هه‌ڵبژاردن یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه له سه‌ركه‌وتنی یه‌كێك له دوو هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌دا، له په‌رله‌مانی داهاتووشدا یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت له ده‌ركردنی یاسا و بڕیاره‌كاندا.